لیژنەی ئەمنی سلێمانی هەواڵێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبیلی بێ‌ سه‌ره‌تا ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان
18:54 - 2024-12-03



لیژنەی ئەمنی سلێمانی هەواڵی چەواشەکارانەی چەند پەیج و ماڵپەڕێک رەتدەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: " هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکاندا نەهاتوە".

لیژنەی ئەمنی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ره‌تیده‌كاته‌وه‌: "هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکاندا هاتبێت و جه‌ختشده‌كاته‌وه‌:" هەر بڕیارێک لەلایەن لیژنەی ئەمنییەوە بدرێت زۆر جدییە و بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت".

"لیژنەکە دەڵێت:"هەواڵی هەموو ئەو پەیج و ماڵپەڕ و کەناڵانە رەتدەکەینەوە کەلەو بارەیەوە بڵاویانکردوەتەووەو رایدەگەیەنین کە ئەو جۆرە هەواڵانە چەواشەکارین"

راشیگەیاندووه‌: "بۆ ھەموو لایەکی رادەگەیەنین بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەرە و بەتەواوی نیەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی ویاساشکێنی وشێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP