ئەمڕۆ ٣-١٢-٢٠٢٤ لەڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا، زانکۆی سلێمانی و رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لەژێر ناونیشانی (ژینگەیەکی ئاسانکراو، کۆمەڵگەیەکی لەخۆگر) بەئامادەبوونی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و مامۆستایانی زانکۆ و چەندین کەسایەتی حزبی و حکومی کۆنفرانسێک ئەنجام دەدات.
کۆنفرانسەکە سێ لایەنی (مرۆڤایەتی، زانستی، پیشەیی) لەخۆدەگرێت و ستەیج تایبەتە بەو کەسە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کەسەرکەوتوون و ئەزمونی ژیانی خۆیان دەگێڕنەوە دواتر چەند پانێڵ و توێزینەوەیەک پێشکەشدەکرێت، هاوکات کۆنفرانسەکە بە یەکێک لەهەنگاوە کردارییەکان دادەنرێت بەمەبەستی گۆڕانکاری ئەرێنی لەدۆخی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەجۆرێک توانایدەبێت ئاراستەی بۆچوون و خزمەتەکان تایبەت بەکەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بگۆڕێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کۆنفرانسەکە بەسەرۆکایەتی(پ.د.کۆسار محەمەد عەلی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەسەرپەرشتی (پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد) راگری کۆلێژی زامستە مرۆڤایەتییەکان ، (م.مەریوان وەهبی رەشید) سەرۆکی رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، بەسپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات لەلایەن بەشەکانی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی ئەنجامدەدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP