بڕیارێکى گرنگ لە بەرژەوەندى خوێندکارانى پارالێل و ئێواران دەردەکرێت

کوردستان
09:54 - 2024-12-04

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.
لە گشتاندنێکدا کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە و ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە تیایدا هاتوە:" بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان و  خوێندکاران و داهاتی کەسوکارو خێزانەکانیان و دواکەوتنی موچەی موچەخۆران و شایستە داراییەکانیان، بڕیارماندا بەدواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن".
هەر لە بڕیارەکەدا هاتوە:"پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP