سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی له‌ وه‌فدێكی یۆنامی ده‌كات

کوردستان
16:19 - 2024-12-04


ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٤/١٢/٢٠٢٤ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر پێشوازیکرد لە وەفدیكی یۆنامی بە سەرپەرشتی فرانسیک لاناو بەرپرسی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان، مۆنیا رادزی مۆتسی بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان ،عەزیز بەرزنجی راوێژکاری سیاسی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و سەربازی عیراق و کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێکرا بەتایبەتیش پرۆسەی سەرژمێری سەرتاسەری لە عێراق كە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لە بەرنامە و پلانە كورتخایەن و درێژخایەنەكانی گەشەپێدانی مرۆیی و بەرچاو روونیەكی گەورە دەبێت بۆ جێنەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان ، بەسەرجەم كەرت و بوارە جیاوازەكانی ژیان، هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆیان لەبارەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ئایندەی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کرد.

دواتر بەرپرسی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وێڕای پیرۆزباییكردن لە گەلانی عێراق بەبۆنەی پرۆسەی سەرژمێری گشتی، هیواشی خواست ئەم هەنگاوە ببێتە بنەمایەك بۆ گەشەسەندن و پێشكەوتنی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە رووی ئابوری و خزمەتگوزارییەوە، هاوكات تەئكیدیكردەوە كە خوازیاری سەقامگیری و ئاشتییە لە ناوچەكە بەگشتیی و عێراق بەتایبەتی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP