د. لەتیف رەشید سەرۆك
كۆماری عیراق رایدەگەیەنێت: "ئەزموونی دیموكراسی لەعیراقدا سەرەڕای تەمەنی
كورت ئەنجامی باشی بەدەستهێناوەو بەهێزكردنی دیموكراسی پێویستییەكی بەپەلەیە بۆ رێگریی
لەتاكڕەوی لەبڕیاردان و رێبازە دیكتاتۆرییەكاندا".
ئەم وتەیەی سەرۆك كۆماری
عیراق لەمیانی سەردانیكی رۆژی 18/12/2024
دا بوو بۆ باڵەخانەی نوێی دادگای فیدڕاڵی عیراق و لەكۆبوونەوەی لەگەڵیاندا جەختی لەسەر
گرنگی رۆڵی دادگا لەچوارچێوەی كاری دەستووری و بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەش لەنێوان
دامەزراوە جۆراوجۆرەكانی دەوڵەتدا لەپێناو چەسپاندنی پرەنسیپی سەروەری یاسا كردەوە.
سەرۆك كۆمار رایگەیاندووە: "ئەزموونی
دیموكراسی لە عیراقدا سەرەڕای تەمەنی كورت ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، بەهێزكردنی
دیموكراسی پێویستییەكی بەپەلەیە بۆ رێگریكردن لەتاكڕەوی لەبڕیاردان و رێبازە دیكتاتۆرییەكاندا".
هەروەك سەرۆك كۆمار پەرۆشی بۆ جێبەجێكردنی دەستوورو پابەندبوون بەبڕگەكانی
نیشان دا كەوەك بەڵگەنامەیەكی گەلی عیراقەو مافەكانیان مسۆگەر دەكات و رایگەیاند:
"پێشێلكردنی دەستوور پێشێلكردنی مافەكانی خەڵكە".
لەو سەردان و كۆبوونەوەیەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر پێویستی كاری یەكخراوی
نێوان دامەزراوەكانی دەوڵەت كردەوە بۆ بەشداریكردن لەجێبەجێكردنی بەرنامەی كارەكانیان
و جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان لەڕێگەی سوودوەرگرتن لەپسپۆڕی لەبوارەكانی
یاسادانان و جێبەجێكردندا، هەروەها دڵنیابوون لەوەی كە یاسا سەروەری ڕەهای هەبێت لەهەموو
كارەكاندا بەتایبەت لەبواری پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو
شێوەكانی و لە هەر لایەكەوە بێت".
لای خۆیەوە دادوەر
جاسم محەمەد ئەلعمەیری سەرۆكی دادگاكە تەئكیدی
لەسەر پابەندبوونی دادگا بە ِاپەڕاندنی ئەرك و ئەركە دەستوورییەكانی بەوپەڕی پرۆفیشناڵی
و سەربەخۆییەوە كردەوەو ستایشی رۆڵی سەرۆك كۆماری كرد وەك پارێزەری دەستوور و پەرۆشی
بۆ بەهێزكردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP