سودانی بۆ راوێژکارەکانی: ئەگەر بۆ میدیا قسەدەکەن دەستبەرداری پۆستەکانتان بن

عێراق
23:07 - 2024-12-19

لێدوانی راوێژکارێکی سودانی لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە، سەرۆکوەزیرانیش بە بڕیارێک بەبێ مۆڵەتی رەسمی لێدوان لە راوێژکارەکانی قەدەغەی دەکات.
نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویدەکاتەوە: سودانی راوێژکارەکانی حکومەتەکەی ئاگادار کردووەتەوە، بەبێ مۆڵەتی رەسمی هیچ جۆرە زانیارییەک نەدەن بە میدیاکان کە پێچەوانەی چوارچێوە گشتییەكانی ئیدارەدانی دەوڵەت بێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سودانی بە راوێژکارەکانی وتووە: هەر یەکێکتان قسە بۆ میدیا دەکات، وازبێنێت لە پۆستەکەی و خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانی.
بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران پاش ئەوە دێت، ئیبراهیم سمێدعی، راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاشكرایكردبوو، "حکومەتی عێراق لە لایانە ناوخۆیی و نێودەڵەتییەکانەوە داوایلێکراوە گرووپە چەکدارەکان چەک بکات، هۆشداری بە عێراق دراوە لە مەترسییەکانی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP