وەزیری ناوخۆی عێراق سه‌ردانی توركیا ده‌كات

عێراق
17:45 - 2024-12-25


وەزیری ناوخۆی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی ره‌سمی، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیاو بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ 25ی كانونی یه‌كه‌می 2024 ، عه‌بدولئه‌میر شمه‌ری وه‌زیری ناوخۆ، به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵا، به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی كاریهاوبه‌شی ئه‌منی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی و ئه‌زموونه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، سه‌ردانی توركیای كردووه‌.

 ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌:" له‌ سه‌ردانه‌كه‌یه‌دا وەزیری ناوخۆ، بۆ بەهێزکردنی کاریهاوبه‌شی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات، له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لێپرسراوانی باڵا  كۆده‌بێته‌وه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌:" پته‌وكردنی سنوور بەشێک دەبێت لە ته‌وه‌ری دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی تورکیا".

ره‌تیشیكردووه‌ته‌وه ‌ كه‌: " سەردانەکە پەیوەندی بە دۆخی سووریاوە هه‌بێت، چونکە ئەو پرسە هیچ پەیوەندییەکی بە به‌ ئه‌وانه‌وه‌ نییە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP