بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە (٢٠٢٥)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کورستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت کوردستانیانی ئازیز دەکەم، هیوای ساڵێکی خۆشگوزەران و پڕ لە کامەرانیی و سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان دەخوازم.
لای هەموومان ڕوون و ئاشکرایە، کە ناوچەکە بەگشتی بە دۆخێكی ئاڵۆزو ناهەمواردا تێدهپهڕ دەبێت، بێگومان ڕووداو و پێهشاتهكانیش کەم تا زۆر كاریگهرییان دەبێت لهسهر ههرێمەکەمان، بۆیە گرنگە یەکڕیزیی و یەکدەنگی گشت لایە سیاسییەکان بکەین بە خاڵی بەهێزبوون، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهات و ئەگەرێک، هەروەها گرنگە ئەرک و بەرپرسیارێتیی هاوبەش بکەین بە ئامانجی بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئارامیی و سەقامگیری بۆ ناوچەکەمان.
هیوادارم هاتنی ساڵی نوێ ببێت بە دەستپێکی بەیەکەوە کارکردن، لەپێناو فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان، هەروەها ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی و چەسپاندنی دادپەروەریی و گەشەسەندنی ئابووریی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ هەموو لایەک، ئومێدەوارم لە ساڵی نوێدا بە زووترین کات کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت لە هەر پێشهاتێکی نەخوازراودا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/١٢/٣
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP