ئانالینا بیریۆك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای ئەو مشتومڕانەی کە سهبارهت به پرسی تهوقهكردنی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سوریا لە دیمەشق بە تایبهتش لهگهڵ ئەحمەد ئەلشرع بڵاوبووهوه، بێدەنگی خۆی شکاند.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە ئهژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (ئێكس) وێنەیەكی خۆی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریای بڵاوكردووهتهوه كە هیچ سیمایەكی گەرمو گوڕی میوانداریی تیادا بەدیناكرێت، نوسیوویهتی'ئەو رەتیکردەوە تەوقەم لەگەڵدا بکات، بەڵام منیش زەردەخەنە شیرینەکەی خۆمم پێنەدا'
تەوقەنەكردنی بەرپرسانی پرۆتۆكۆلی ئیدارەی نوێی سوریا لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە فرۆكەخانەی دیمەشق و، دواتریش لەكۆشكی سەرۆكایەتی لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە، كاردانەوەی میدیای زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بیربۆك لە یەكەم لێدوانیدا لەبارەی ئەو پرسەوه رایگەیاند: كاتێك گەیشتمە دیمەشق دیاربوو كە دیدارەكەم لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سوریا تەوقەكردنی ئاسایی تیادانابێت، كە باوە لەم جۆرە دیدارە دیپلۆماسییانەدا، وتیشی: پێموایە بۆ هاوبەشەكەشم لە گفتوگۆكان روونبوو (وەزیری دەرەوەی فەرەنسا)، ئەویش دەستی درێژ نەكرد بۆ تەوقەكردن لەگەڵیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP