میدیا جیهانییەکان باس لە کەشوهەوای بەریتانیا
دەکەن و ئاماژەیان بەوەکردووە، پێدەچێت بەهۆی بەفر بارینی زۆر و سەرما و بەستنی
رێگاکانەوە، بەریتانیا ئیفلیج ببێت و ئیش و کاری رۆژانە پەکی بکەوێت.
ئاژانسی بی ئەی میدیای بەریتانی بڵاویکردووەتەوە،
پێشبینی دەکرێت بەریتانیا رووبەڕووی شەپۆلێکی سەرمای بەهێز و بەفربارینی چڕ
ببێتەوە، بەهۆیەوە شەقام و رێگا و بانەکان بیانبەستێت، تەنانەت لەوانەیە گەشتەکان
لەرێگای هێڵی ئاسنی و فڕۆکەشەوە رابگیرێن.
ئەو ئاژانسە ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەپێی دوایین ئەو
پێشبینییانەی بۆ وڵاتەکە کراوە بۆماوەی یەک هەفتەی داهاتوو، چاوەڕواندەکرێت
شەپۆلێکی چڕی بەفربارین و سەرما وڵاتەکە بگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەی وڵاتەکەشدا
ئاستی بەفربارین بگاتە ٣٠ سانتیمەتر.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە
ژینگەییانەی کە روویانداوە و گۆڕانی کەشوهەوا لە جیهاندا، شارەزایانی کەشناسی باس
لەوەدەکەن، پێشبینییەکانی کەشوهەوا رەنگە هەندێکجار بۆماوەی درێژخایەن راست
دەرنەچن و بگۆڕێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP