ئیلۆن ماسک ملیاردێری ئهمریكی و بهڕێوهبهری
جێبهجێكاری كۆمپانیای تێسلا، له وەڵامی هێرشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتهكهی
سهبارهت به پێداچوونەوە بە یارمهتیی کۆمپانیاکانی رایگهیاند: "ههر ئێستا
هەموو یارمهتیی کۆمپانیاکانم رابگرن".
لە وەڵامێکی ناڕاستەوخۆدا بۆ لێدوانەکانی دۆناڵد
ترەمپ، ماسک لە ئەکاونتی خۆی له تۆڕی (x) نووسیوییهتی"بەزاندنی سەقفی قەرزەکان
تاکە ڕێگهیە بۆ ناچارکردنی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان و ساختەکاریی".
ماسک ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، "یاسای سەقفی
قەرزەکان بۆ ئەم مەبەستە داڕێژراوە، سەقفی قەرزەکان چ سوودێکی هەیە ئەگەر بەردەوام
بین لە بەرزکردنەوەی؟"
ماسک
دهشڵێت:" "تەنها داواکاریم ئەوەیە کە ئەمریکا مایەپووچ نەبێت" ئەمەش
وهك ئاماژەیەك بۆ گرنگیی گرتنهبهری ڕێوشوێنی دارایی توند به ئامانجی پاراستنی
سەقامگیریی ئابووری وڵاتەکە.
ترامپ ڕۆژی سێشەممە لە پۆستێکدا کە لە پلاتفۆرمی
(توپ سۆشیال) بڵاویكردبووهوه، هێرشێکی توندی کردبووە سەر ماسک و تۆمەتباری کردبه
بەوەی کە زۆر پشتی بە یارمەتییەکانی حکومەت بەستووە و هێرش دەکاتە سەر ئەوەی کە
ناوی لێنا "بژاردهی ئۆتۆمبێلی کارەبایی"، کە خەڵک ناچار دەکات ئۆتۆمبێلی
کارەبایی بکڕن.
ترهمپ باسی لهوهشكردووه كه:"دەبوو بەشی
کارایی حکومەت پشکنینی بۆ ئەو یارمەتییانە بکردایە کە کۆمپانیاکانی ماسک وەریدەگرن."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP