حزبوڵای لوبنان هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كات

جیهان
09:40 - 2025-01-05

نه‌عیم قاسم ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی ڕایگه‌یاند: ره‌نگه‌ ئارامگرییان به‌ر له‌مۆڵه‌ته‌ 60 ڕۆژییه‌كه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، كۆتایی پێبێت ‌و سه‌ركردایه‌تی حزبوڵا له‌باره‌ی كات‌ و چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل بڕیارێكی دیكه‌ بدات.
جه‌ختیشیكرده‌وه: هێزه‌كانیان چه‌ند ڕۆژێك له‌دوای كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا گڕو تینێكی وه‌به‌رهاتوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌یشی له‌گۆڕه‌پانه‌كاندا سه‌لماندوه‌.
ئەوەشیخستەڕوو: هێزه‌كانیان له‌كاتی ئاگربه‌سته‌كه‌دا هێزی پترو هاوسه‌نگی ‌و كاریگه‌ریی زۆرتریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ ڕووبه‌ڕوی سوپای ئیسرائیل بوه‌ته‌وه‌و ئامانجه‌كانی په‌كخستوه‌.
باسی له‌وه‌شكرد: ئیسرائیل له‌میانی هه‌وڵه‌كانی بۆ چونه‌ ناو قوڵایی خاكی لوبنان ڕووبه‌ڕوی ئاسته‌نگی بووه‌ته‌وه‌و نه‌یتوانیوه‌ به‌ئامانجه‌كانی بگات كه‌ بریتییه‌ له‌داگیركردنی باشووری لوبنان، كه‌ ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حزبوڵا نه‌بوایه‌، ئه‌وه‌ی له‌سوریا ڕویدا له‌لوبنانیش دوباره‌بووایه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP