ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆو
بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆتا پاکێجی هاوکاری
سەربازی بۆ کیێڤ ڕابگەیەنێت.
ئاژانسهكه بە پشتبەستن بە دو سەرچاوەی سەربازی
پلە باڵا دەڵێت، "ئیدارەی بایدن بەنیازە پاکێجێکی گەورەی کۆتایی هاوکاری
سەربازی بۆ ئۆکرانیا ڕابگەیەنێت.
بەپێی سەرچاوەکانی ئاژانسەکان، بڕی وردی پاکێجە
پلان بۆ داڕێژراوەکە نادیارە، بەڵام "هەموو ئەو پارانەی کە ماونەتەوە
ناگرێتەوە کە چوار ملیار دۆلارە و لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکراون".
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردوە کە
"ئیدارەی داهاتوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەبێت زیاتر لە
چەند ملیار دۆلارێک چەک بۆ ئۆکرانیا دابینبکات بۆ کیێڤ ئەگەر بە پێویستی بزانێت".
بەگوێرەی ئاژانسەکە، "ئەو چەکانەی لە
پاکێجەکەدا هەن لە کۆگای ئێستای ئەمریکاوە دابین دەکرێن".
لە 30ی کانونی دووەمی ساڵی ڕابردودا، کۆشکی سپی
ڕایگەیاندبو، بایدن تەرخانکردنی نزیکەی 2.5 ملیار دۆلاری وەک هاوکاری ئەمنی بۆ
کیێڤ ڕاگەیاندوه.
بایدن بەڵێنیدا کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە
"کارکردنی بێ ماندوبون بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئۆکرانیا لەم ململانێیەدا تا
کۆتایی خولی سەرۆکایەتییەکەی لە مانگی یەکی ساڵی 2025"، متمانەی خۆی دەربڕی
کە "خەرجییە ئەولەویەتییەکان پارەیان بۆ دابین دەکرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP