بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی عەلی حەوێز رادەگەیەنێت و پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی مامۆستا عەلی حەوێز
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری کوردایەتی و ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی هەڤاڵ مامۆستا ( عەلی حەوێز )مان پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
مامۆستا عەلی حەوێز، تێکۆشەری سەرەتاکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و خەباتگێڕێکی هەرە دیاری ریزەکانی کوردایەتی بوو، کە مێژووی پاکی و خەبات و رۆڵی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان بۆ هەمیشە جێگای پێزانین و شانازیمانە.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP