دادگای باڵای ئەمریکا یاسایەکی پەسەندکرد کە بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی تیکتۆک لە وڵاتەکە قەدەغە دەکات و یەکشەممەی داهاتووش بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لای خۆیەوە، کۆمپانیای 'بایت دانس'ـی چینی، کە خاوەندارێتی تیکتۆک دەکات، ڕایگەیاند: تیکتۆک چیتر لە ئەمریکا کارناکات بەهۆی بڕیاری دادگاوە، بەڵام ئاماژەیان بەوەکردووە ڕاگیرانەکە کاتییەو لە کاتی هەر گۆڕانکارییەک دووبارە کاری پێدەکرێتەوە.
هۆکاری قەدەغەکردنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پلاتفۆڕمەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی چینی خاوەندارێتی دەکرێت و داتای هەموو گەلی ئەمریکا لای چین دەبێت، کە ئەمەش لەلایەن ئەمریکا و بەتایبەت ئیدارەی جۆ بایدن وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی سەیر دەکرێت بە تایبەت کە 170 ملیۆن کەس لە ئەمریکا تیکتۆک بەکاردەهێنن.
سەبارەت بە بڕیارەکەش، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، ئەوە بڕیارێکی چاوەڕوانکراوەو دەبێت ڕێزی لێ بگرێت و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP