بڕیارە سبەینێ، ئاگربەستی شەڕ لە کەرتی غەززە جێبەجێبکرێت
و لە یەکەم قۆناغیشدا 33 بارمتە دەستی چەکدارانی حەماس بەرانبەر بە ئازادکردنی 737
زیندانی فەڵەستینی ئاڵوگۆڕ بکرێن.
بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی بۆ ئاگربەست کراوە، قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە شەش هەفتە دەخایەنێت، تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان.
دوێنێ هەینی، لە کۆبوونەوەی حکوومەتی جەنگ و سیاسیی ئیسرائیل، دوای شەش سەعات مشتومڕ ڕێککەوتنەکە لەلایەن بنیامین ناتانیاهو پەسەند کرا و ڕایگەیاند، دەبێت لە 19ی کانوونی دووەمی 2025دا جێبەجێ بکرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی دەستەی ناوەندی ئاماری فەڵەستین، لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە لە دوای هێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل تاوەکوو 15ی ئەم مانگە 47 هەزار 559 فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوژران و 116 هەزار و 965 کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها دوو ملیۆن کەس ئاوارە بوون و 18 هەزار و 700 کەسیش دەستگیرکراون.
بەهۆی شەڕ و پێکدادان و بۆمبارانەکانیشەوە 170
هەزار و 812 باڵەخانە و خانوو وێران بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP