حوسییەكانی یەمەن كەشتییەكی فڕۆكە هەڵگری
ئەمریكایان لە باكوری دەریای سوور بە موشەكی كروز كردە ئامانج.
یەحیا ساری، وتەبێژی سەربازی حوسییەكان لە
راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازییدا، فرۆكەی كەشتی هەڵگری
"یو ئێس ئێس هاری ترومانی" ئەمریكایان لە باكوری دەریای سور كردووەتە
ئامانج.
ئاماژەی
بەوەشكردووە، ئۆپراسیۆنەكەیان لە رێگای ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی كروز
ئەنجامداوە، كە توانیویانە ئامانجەكەیان بە سەركەوتوویی بپێكن.
وتەبێژی سەربازی حوسییەكان هۆشداریدا بە وڵاتان
لە دەریای سوردا لە بەرانبەر هەر هێرشێك بۆ سەر یەمەن لە ماوەی ئاگربەستی غەززەدا.
پێشتر، حوسییەكانی یەمەن رایانگەیاند، رێز لە
ئاگربەستی غەززە دەگرن و هێرشەكانیان بۆسەر ئیسرائیل رادەگرن، بەڵام ئەگەر هێرش
بكرێتە سەریان وەڵامدەدەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP