دەمپارتی بڵاویکردەوە، سبەینێ وەفدی ئیمراڵی بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ سەردانی ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ، داواکاریی پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن.
دەمپارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکەن دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکە، لە نزیکترین کاتدا دیداری دووەمی ئیمراڵی رێکبخرێت.
هەفتەی رابردوو، یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاندبوو، تاوەکو ئێستا داواکاریی بۆ دیداری دووەمی ئیمراڵی ئاڕاستەی وەزارەتەکەیان نەکراوە، دواتر سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو واتە ئەم هەفتەیە داواکاریی بۆ دیداری دووەمی ئیمراڵی پێشکەش دەکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP