به‌پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەززە بەهۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر شاره‌كه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 46 هەزار و 900 کوژراو و نزیكه‌ی 111 هه‌زار كه‌سش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:" لە 24 سه‌عاتی رابردوودا بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە 14 کەس کوژراون و 25 کەسیش برینداربوون."
راشیگەیاندووە:"لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە تاوەکو ئێستا، 46 هەزار و 913 کەس کوژراون و 110 هەزار و 750 کەسیش برینداربوون."
باسی له‌وه‌شكردووه كه:"تائێستا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن نه‌گه‌یشتوونه‌ته ژماره‌یه‌ك قوربانی له‌ژێر داروپه‌ردووی بینا داڕوخاوه‌كان و سه‌ر رێگاكان "
ئه‌مه له‌كاتێكدا ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی كانونی دووه‌می 2025 ئاگربەستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل چووه بواری جێبەجێکردنەوە كه رۆژی 15ـی ئەم مانگە راگه‌یه‌ندرابو.
بڕیارشە لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکەدا کە 42 رۆژ دەخایەنێت، 33 بارمتەی ئیسرائیلی بەرامبەر بە زیاتر لە 700 زیندانی فەڵەستینی ئازادبکرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP