دوای ئەوەی بزوتنهوهی حەماس لیستی بارمتەکانی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە ئازاد بکرێن ئاگربەستی غەززە کهوته بواری جێبهجێكردنهوه.
نوسینگەی بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە سەعات 11:15 دەقیقە پێش نیوهڕۆ بە کاتی ناوخۆ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
نوسینگەی نهتهنیاهۆ، باسی لهوهكردوه، دەوڵەتی ئیسرائیل لیستی بارمتەکانی پێگەیشتوە کە بڕیارە ئهمڕۆ یەکشەممە ئازاد بکرێن، هەروەها دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل "وردەکارییەکان" پشتڕاست دەکەنەوە.
ئهوهشی خستهڕو، ئیسرائیل لیستی سێ بارمتەی پێگەیشتوە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە کەرتی غەززەوە ئازاد بکرێن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس.
لای خۆشیەوە بوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییەی ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن بریتین لە رۆمی گۆنێنی 24 ساڵان و ئێمیلی داماری 28 ساڵان و دۆرۆن ستێینبرێچەری 31 ساڵان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP