نەتەوە یەکگرتووەکان: بۆ گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان پشتیوانی لە عیراق دەکەین

ئابوری
13:51 - 2025-01-20

بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، بۆ گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، پشتیوانی لە عیراق دەکەین و لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای پەیوەست بەو بابەتانەش پێشنیازیی خۆیان پێشکەش بە حکومەت دەکەن.
ئاوکی لوتسما، نوێنەری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە ڕەسمی ڕاگەیاند: پشتیوانی لێکۆڵینەوەی بنکۆڵکاری تایبەت بە دزینی پارەی عێراق و بردنی بۆ دەرەوە دەکەین، بە ئامانجی ئەوەی حکومەتیش بەدواداچوونی بۆ بکات و بۆ وڵات بگەڕێنرێتەوە.
باسی لەوەشکردووە، چاودێری هەوڵەکانی تایبەت بە گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق لەڕێگای دادگای مەدەنیی و بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی دۆسییەکانی گەندەڵی دەکەین، سەرکەوتنی ئەم هەوڵەش پێویستی بە هەماهەنگی نێودەوڵەتیی هەیە.
جەختیشیکردەوە، هاوکاری حکومەتی عێراق دەکەین ئەو پارانە بگەڕێنێتەوە کە لە وڵاتانی دیکە سڕکراون  و هاوکاری عێراق دەبین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی دوور لە گەندەڵیی، تا بەهۆیەوە هەموو هاووڵاتیان بتوانن بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە بە مافەکانیان بگەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP