بایدن لە کۆتا رۆژی سەرۆکایەتیدا بڕیاری لێبوردنی بۆ چالاکوانێکی مردوو دەرکرد

جیهان
14:56 - 2025-01-20

جۆ بایدن لە کۆتا رۆژی سەرۆکایەتییەکەیدا کۆمەڵێک بڕیاری لێبوردنی دەرکرد، یەکێکیان بۆ چالاکوانێکی مردوو بوو.
جۆ بایدن یەکێک بوو لەو سەرۆکانەی ئەمریکا زۆرترین بڕیاری لێبووردنی لە ماوەی دەسەڵاتەیەکدا دەرکردووە، ئەمەش رووبەڕووی رەخنەی زۆری کردووەتەوە، لە کۆتا رۆژی سەرۆکایەتییەکەشیدا ژمارەیەک بڕیاری لێبوردنی دەرکرد، لەناویاندا چالاکوانی رەشپێست مارکۆس گارفی هەبوو، کە لە ساڵی 1923 تاوانبار کرا و لە ساڵی 1940 کۆچی دواییکرد.
گارفی بە یەکەم ئەمریکی رەشپێست هەژماردەکرێت بزووتنەوەی جەماوەری دروستکردووە، لە ساڵی 1923ش بە تاوانی بەکارهێنانی پۆستە بەمەبەستی هەڵخەڵەتاندنی خەڵك سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بڕیاری لێخۆشبوون لەو چالاکوانە لەلایەن کۆنگرێسەوە داواکرابوو و بایدنیش لە کۆتا رۆژی کارکردنیدا پەسەندی کرد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP