سەرۆک کۆماری عیراق بەشداری لە کۆڕبەندی داڤۆس دەکات

جیهان
20:38 - 2025-01-20


سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق رایگەیاند: ئەمڕۆ د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی داڤۆس گەیشتە سویسرا.
ئەمڕۆ کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە ژێر ناونیشانی "هەماهەنگی لەپێناو سەردەمێکی زیرەک" دەستپێدەکات  و زیاتر لە سێ هەزار کەسایەتی لە 160 وڵاتەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ لە داڤۆسی سویسرا دەبن، لەناویاندا 350 بەرپرسی حکومی و 60 سەرۆکی وڵات و سەرۆکوەزیرانی تێدایە.
لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆسدا، گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکرێت، ئەوانیش دروستکردنەوەی متمانە، دووبارە پێشبینیی گەشەسەندن، وەبەرهێنان لە مرۆڤدا، پاراستنی هەسارەی زەویی و وەبەرهێنان لە سەردەمی ژیری دەستکرددا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP