دۆناڵد ترەمپ ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد

جیهان
10:34 - 2025-01-21

کەناڵی CNNـی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆک، ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد بەشێکیان تایبەتن بە بارودۆخی ناوخۆیی وڵاتەکە و بەشێکی دیکەشیان پەیوەندییان بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و پرسە جیهانییەکانەوە هەیە.
ترەمپ لەیەکەم پەیامیدا رایگەیاند، بڕیارێک بۆ دیپۆرتکردنەوەی بەشێكی کۆچبەران دەدات و هەوڵەکانی بۆ توندکردنەوەی سنوورەکانی ئەمریکا بەهێزتر دەکات.
لەبارەی پرسی جێندەریشەوە سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە حکومەتی نوێی ئەمریکادا تەنها دوو رەگەز هەن نێر و مێ، رەگەزی دیکە نییە.
سەبارەت بە راگرتنی پلاتفۆڕمی تیکتۆک، ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە، بڕیارێک بۆ لابردنی راگرتنی تیکتۆک دەردەکات، بەو مەرجەی کۆمپانیا چینییەکە رێژەی %50ـی پشکەکانی بە وەبەرهێنەرێکی ئەمریکی بفرۆشێت.
لەسەر ئابووری ئەمریکاش سەرۆکی نوێی وڵاتەکە رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونییەوە هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووری ئەمریکا دەدات و لەو چوارچێوەیەشدا پرۆسەی بەهێزکردنی بواری نەوت و سامانە سروشتییەکان پەرەپێدەدات.
هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا ترەمپ بڕیاری لێخۆشبوونیشی بۆ نزیکەی هەزار و 500 کەس دەکرد، کە بەهۆی هێرشکردن بۆ سەر بینای کۆنگرێس لە چەند ساڵی رابردوودا دەستگیرکرابوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP