سەرژمێریی کوردانی فەیلی لە عیراق دەستپێدەکات

عێراق
11:51 - 2025-01-21

تۆمارکردنی کوردانی فەیلی بۆ زانینی ژمارەیان لە عێراق دەستپێدەکات و لە رێگەی ماڵپەڕێکی حکومییەوە بەڵگەنامەکانیان پێشکەش دەکەن و  وردبینی لە دۆسییەکانیاندا دەکرێت.
عەلی جەهانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی ماڵپەڕی ئوورەوە، دەستیان بە وەرگرتنی داواکاریی کوردانی فەیلی کردووە بۆ ئەوەی تۆمار بکرێن و بزانرێت ژمارەیان چەندە.
وتیشی ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە پشکیان لە دامەزراندن بزانرێت و بکرێتە پێوەر بۆ ئەو کۆتایانەی لە پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا هەیانە.
ئاماژەی بەوەشکرد زیاتر لە 3 هەزار و 500 دواکاری کوردانی فەیلی لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە پێشکەشکراون، هەندێک لەو کەسانەی گومانیان لەسەرە لە رێگەی لیژنەی لاوەکییەوە وردبینی دەکرێت.
جەهانگیر روونیکردەوە وردبینییەکان بە ناو یەکلایی دەکاتەوە تۆمارکراو کوردی فەیلی بێت یان نا، یاخود لە شارەکانیان پرسیار لە کەسانی بەتەمەن دەکەن ئاخۆ بنەچەی خێزانی کەسەکە فەیلییە یان نا؟    

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP