مارکۆ رۆبیۆ وەك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەڵبژێردرا

جیهان
11:55 - 2025-01-21

مارکۆ رۆبیۆ، یەکەم کاندیدی پەسەندکراوی ترەمپە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە دوای ئەوەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکای بەدەستهێنا.
مارکۆ رۆبیۆ، یەکێک بووە لەو کانیدانەی کەمترین قسەی لەسەر بووە لەماوەی رابردوودا و لە دەنگدانی ئەنجوومەنی پیرانیشدا دەنگی هەموو ئەندامانی کۆنگرێسی بەدەستهێنا.
هەفتەی رابردوودا، لە کۆنگرێس نزیکەی پێنج سەعات روونکردنەوەیدا لەسەر پلانەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە چوار ساڵی داهاتوودا و قسەی لەسەر تەواوی پرسەکان کرد، یەکێک لەو پرسانەش پرسی کورد بوو و رایگەیاند پێویستە ئەردۆغان ئەوە بزانێت نابێت گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەمریکا بە هەلێک بۆ هێرشکردنە سەر کوردەکان لە سوریا ببینێت یاخود هەر کارێک بکات ببێتە مایەی توندوتیژی.
مارکۆ رۆبیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی سوریا کاریگەری لەسەر ناوچەکانی دەوروبەری و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، بۆیە هێزەکانمان لە سوریا دەمێننەوە و پاڵپشتی هێزە کوردییەکان دەکەین، چونکە دەستبەرداربوونمان لە هاوبەشەکانمان لێکەوتی خراپی لێ دەکەوێتەوە.
جەختیشیکردەوە، هێزە کوردییەکان قوربانییەکی زۆریان داوە و رۆڵی گرنگ و گەورەیان هەبووە لە پاراستنی ئاسایشی جیهاندا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP