پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
لە یادی (٢٢) ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی (PUKmedia)، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرنووسەر و کارمەند و ڕۆژمەنووسانی ئەم دەزگایە دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتریان لە بواری ڕاگەیاندن و کاری میدیایی بۆ دەخوازم.
(PUKmedia) دەزگایەکی میدیایی باوەڕپێکراو و هەڵقوڵاوی ناخی جەماوەر و گەلی کوردستانە، لە ماوەی ٢٢ ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی پیشەییانە و پابەند بە بنەماکانی کاری میدیایی و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی ئەرکەکانی بەجێ بگەیەنێت و پێشەنگ بێت لە کاروانی زانیاریی و ڕاگەیاندنی کوردیدا، لە هەمان کاتدا وەک میدیایەکی نیشتیمانی هەمیشە لە لووتکەدا بووه له بەرامبەر پاراستنی ڕەسەنایەتیی و كلتوور و فەرهەنگی کوردیی و بهها باوهكانی نێو كۆمهڵگه.
هیوادارم بەردەوام بن لە خزمەتکردن بە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردیی و بەخشینی زانیاریی و هەواڵ و نیشاندانی ڕاستییەکان وەکو خۆی.
دووبارە پیرۆزە، هەمیشە سەرکەوتووبن.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP