سه‌رۆكی یه‌كێتی و سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه

کوردستان
21:35 - 2025-01-16

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ی.ن.ک و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه ‌و ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش دەڵێت لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی ڕ‌اشكاوانه ‌و بنیاتنه‌رانە کراوە‌.
کۆبوونەوەکە لەچوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی ی.ن.ک و پ.د.ک بووە بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، ئەمەش دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان لەدوای پرۆسەی هەڵبژاردنەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هۆشیار زێباری كه‌ له‌پلاتفۆڕمی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان یه‌كێتی و پارتی باسكراوه‌. دەشڵێت کۆبوونەوەکە دوێنێ چوارشەممە کراوە، زۆر بە ئارامیی بەڕێوەچووە هەردوولا گفتوگۆی ڕاشکاوانە و بونیاتنەرانەیان کردووە.
چاودێرانیش هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێکهینانی کابینەی داهاتوو، بە هۆکارێکی کاریگەر دەزانن.
تا ئێستا یەکێتی و پارتی چوار کۆبوونەوەیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کردووە، دوو کۆبوونەوەی سیاسی بوون و دوو کۆبوونەوەکەی دیکەشیان تەکنیکی بوون و بۆ نووسینی ڕەشنووسی کارنامەی حکومەتی نوێ و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP