عێراق سەدان کرێکاری بیانی دیپۆرت دەکاتەوە

کوردستان
13:56 - 2025-01-16


وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق دیپۆرتکردنەوەی 691 كه‌سی بیانی راگەیاند، کە بەهۆی سه‌رپێچی کردن له‌ رێنماییه‌كانی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌وە دەستگیرکراون.
مقداد میری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، له ‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی ژماره‌ 24هەزار و 832ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا سه‌باره‌ت به‌ باری یاسایی كرێكارانی بیانی هەڵمەتێک لە پاش ماوەی رێگەپێدانی یاسایی دەستپێکردووە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ وتیشی بە خاوه‌ن كۆمپانیا، پیشه‌وەر و كارگه‌ و چێشتخانەکان‌ وتراوە، هه‌ركه‌سێك بیانییەک به‌ پێشێلكردنی یاسای نیشته‌جێبوونی ژماره‌ 76ـی ساڵی 2017 داڵده‌ بدات، رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
میقداد میری جەختیشی کردەوە له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی ئه‌و وادەیەی بۆ كۆمپانیاكان دیاری كرابوو، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ئیداره‌ی هه‌واڵگریی هه‌ڵمه‌تی پشكنینی به‌رفراوانیان بۆ به‌دواداچوونی سه‌رپێچیكاران دەستپێکرد و سەرئەنجام 691 سەرپێچیکار دەستگیرکران و دیپۆرتی وڵاتەکەنیان ده‌كرێنه‌وه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP