راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیران داوا لە ئیلۆن مەسک دەکات سەردانی شەنگال بکات

کوردستان
12:11 - 2025-01-16


راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له‌ ئیلۆن ماسك سه‌رمایه‌داری جیهان ده‌كات سه‌ردانی شنگال بكات و له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌رده‌سه‌ری ژیانی ئێزدییه‌كان و ئه‌و كاره‌ساته‌ش ببینێت كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ رووبه‌ڕوویان كراوه‌ته‌وه‌.
داواكارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن د.خه‌ڵه‌ف شنگالی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری  ئێزدیان، له‌ تۆڕی ئێكس ئاڕاسته‌ی ماسك كراوە، داواكارییه‌كەش‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ 7ی ئەم مانگە، ئیلۆن ماسك له‌هه‌مان تۆڕ له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئێزدییه‌كانەوە نووسینێكی بڵاوكردبووه‌وه‌.
د. خه‌ڵه‌ف نوسیویه‌تی، پێشوازی له‌ ئیلۆن ماسك ده‌كه‌ین سه‌ردانی شنگال و كۆجۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆی ئه‌و خاكه‌ ببینێت كه‌ كاره‌ساتی ئێزیدی لێی روویداوه‌.
ده‌شڵێت جیهان زیاتر پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌وه‌ بزانێت بۆئه‌وه‌ی دڵنیایی بدرێت كه‌ كاره‌ساتی هاوشێوه‌ له‌ هیچ لایه‌كی جیهان روونه‌داته‌وه‌.
ئیلۆن ماسكیش له‌ نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، دوای چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا، هێشتا به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی وه‌كو ئاواره‌ له‌ناو خێمه‌كاندا ده‌ژین  و به‌هۆی ئه‌و گرفته‌ سیاسیانه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا هەن، نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵیان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP