دادگای نێودەوڵەتی تاوان، بە تۆمەتی تاوان دژ بە
مرۆڤایەتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو سەرکردەی باڵای تاڵیبان دەرکردوە کە
یەکێکیان هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردەی باڵای گروپەکەیە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، دادگاکەدا لە
بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە ئەو دوو سەرکردەیەی تاڵیبان لە دوای گرتنەدەستی
دەسەڵات، تۆمەتبارن بە سەرکوتکردنی کچان و ژنانی ئەفغانستان و بەرتەسککردنەوەی
ئازادییەکانیان و بێ بەشکردنیان لە کارکردن و خوێندن.
هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، سەرۆکی تاڵیبان و عەبدولحەکیم
حەقانی، سەرۆکی دادگای باڵای ئەو گرووپە، ئەو دوو سەرکردە باڵایەی تاڵیبانن لە
لەلایەن دادگای لاهایەوە داواکراون.
داواکاری گشتی لە دادگای لاهای دەڵێت؛ بەڵگەی
پێویستیان لەبەردەستە لە وێنە، دەنگ، ڤیدیۆ و تەنانەت شایەتی کەسەکانیش، کە بوونەتە
قوربانی دەستی تاڵیبان.
ئەوەش خراوەتەڕوو لەسەر بنەمای تاوان دژ بە
مرۆڤایەتی، زوڵم و چەوساندنەوەی ژنان و کچانی ئەفغانستان بڕیارەکەیان دەرکردوە.
تا ئێستا سەرکردەکانی تاڵیبان وەڵامی ئەو
بەیاننامەیەیان نەداوەتەوە و بێدەنگن، بەڵام ڕێکخراوەکانی مافی ژنان لە دەرەوە و
ناوەوەی ئەفغانستان، خۆشحاڵن و پێشوازیی لەو هەنگاوەی دادگاکە دەکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP