دادوەرێکی فیدراڵی ئەمەریکا، بەشێوەیەکی
کاتی فەرمانێکی دۆناڵد ترەمپی هەڵپەسارد کە تێیدا داوایکردوە رەگەزنامەی ئەمەریکی بەو
منداڵانە نەدرێت لە دایک و باوکێکی کۆچەر لەدایک دەبن.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، لەسەر
داوای چوار ویلایەتی دیموکراتەکان، دادەوەر جۆن کۆڤینیۆر لە دانیشتنێکی دادگادا رایگەیاندووە، نەدانی رەگەزنامەی ئەمەریکی بەو منداڵانەی
لە دایک و باوکێکی کۆچەر لەدایکدەبن، فەرمانێکی دژی دەستورە.
ئامانج لە فەرمانەکەی ترەمپ ئەوە بوو
کۆچەرانی نایاسایی و منداڵەکانیان نەتوانن وڵاتینامەی ئەمریکی بەدەستبهێنن.
وەرگرتنی مافی هاوڵاتیبون و رەگەزنامە
لەگەڵ لەدایکبوون، بنەمایەکی سەرەکیی ناسنامەی نەتەوەیی ئەمریکایە و بەپێی هەمواری
14ـی دەستوری ئەمەریکا، هەر کەسێک لە وڵاتەکە لەدایک ببێت، راستەوخۆ دەبێتە هاوڵاتیی
ئەمریکا.
دەستوورەکە دەڵێت، هەموو ئەو کەسانەی
لە ویلایەتە یەکگرتوەکان لەدایک دەبن یان لەژێر دەسەڵاتی ئەم وڵاتەدان، هاوڵاتی ویلایەتە
یەکگرتووەکان و ئەو ویلایەتەن کە تێیدا نیشتەجێن."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP