دەستەی دەستپاكی عیراق لە كەركوك تۆڕێكی دەستگیركرد كە پێكهاتبوون لە سێ كارمەندی دەستەی خانەنشینی كەركوك و بەرپرسیارێتیان هەبووە.
لە بڵاوكراوەیەكدا دەستەی دەستپاكی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێك كە پێكهاتبوون لە سێ ئەندام و دەستگیركردنی سەرجەم ئەندامەكانی ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد كە ئەندامانی ئەو تۆڕە بەرپرسیارێتیان هەبووە لەنێو دەستەی خانەنشینی كەركوك و بەرپرسیارێتییەكەیان بۆ كاری خراپ بەكارهێناوە.
بەپێی زانیارییەكان ئەندامانی تۆڕەكە هەڵساوان بە دەستكاریكردنی 80 فایلی خانەنشینان و هەروەها دەستیانگرتووە بەسەر سیستەمی خەرجكردنی جیاوازیی موچەی خانەنشینان و لەو ڕێگایەوە بڕی 720 ملیۆن دینارییان خەرجكردووە بەبێ ئەوەی خانەنشینەكان ئامادەییان هەبووبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP