مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، فەرمانی
راگرتنی سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی دەرکردووە.
بەگوێرەی یاداشتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،
نابێت هیچ بودجەیەکی هاوکاریی نوێ، بۆ هیچ لایەنێک دیاریبکرێت یان درێژبکرێتەوە،
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە نابێت هیچ جۆرە بودجەیەکی هاوکاری پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و
پەسەند بکرێت، ئەمەش بەگوێرەی کارنامەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا .
فەرمانەکەش یارمەتییە خۆراکییە فریاگوزارییەکان و
هاوکارییەکانی ئیسرائیل و میسر ناگرێتەوە، کە زۆرترین هاوکاریی سەربازییان لەلایەن
ئەمریکاوە پێدەگات.
بەڵام باس لەوە نەکراوە کە هاوکارییەکان ئۆکرانیا
نەگرێتەوە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە هاوکارییەکانی ئۆکرانیاش کۆتاییان دێت.
ئەم یاداشتەش درێژکراوەی فەرمانێکی جێبەجێکردنە، کە
لە رۆژی دەستبەکاربوونیدا، دۆناڵد ترەمپ دەریکردووە، تێیدا فەرمانیکردووە بە ڕاگرتنی
هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی 90 رۆژ.
ئیدارەی نوێی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ
فەرمانی راگرتنی هاوکارییە دەرەکییەکان ناکات و ئەو هاوکارییانە لەگەڵ سیاسەتی
دەرەوەی دۆناڵد ترەمپ یەکـــناگرنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP