ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات داوا لە دیمەشق ده‌كات کە دەنگی عەقڵ زاڵ بكات و بەرپرسیارێتی نیشتمانیی خۆی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئێستای کەناراوەکانی سوریا لە ئەستۆ بگرێت.
لە رۆژی پێنجشەممەوە تا ئێستا شەڕو پێکدادانی خوێناوی و توندوتیژیی سه‌خت لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی گشتیی حكومه‌تی كاتی سوریا لە لایەک و گروپە چەکدارەکان کە ده‌سه‌ڵات به پاشماوه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د تۆمەتباریان ده‌كات، ناوچه عه‌له‌وی نیشتنه‌كانی گرتووه‌ته‌وه، کە به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان تا ئێستا دەیان کەس له‌هه‌ردوولا کوژراون و برینداربوونه یان دەستگیرکراون.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات، رایگه‌یاندووه: "لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی ئه‌و گرژییانه‌ی كه لە ناوچەی کەناراوەکانی سوریا رووده‌ده‌ن، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دووپاتیدەکاتەوە، پاراستنی گیانی سورییایەکان بێ‌جیاوازیی پێكهاته‌یی، ئەولەویەتێکی رەهایە كه ناتوانرێت به هیچ پاساوێک پەرەسەندنی توندوتیژییه‌كان دژی هاوڵاتییانی مەدەنی یان دامەزراوە ناوخۆییەکان قبوڵ بکرێت”.
جه‌ختشیكردووه‌ته‌وه كه " بە توندی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی ڕەتدەکەنەوەو داوای چارەسەرکردنی هۆکارەکانی گرژیه‌كان لە ڕێگەی گفتوگۆی جددی و بەرپرسیارانە دووپاتدەکەنه‌وه، دوور لە به‌سه‌ربازیكردن و هاندانی تایفی و ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندیی نیشتمانیی له‌پێناو دووركه‌وتنه‌وه له ئەزموونە ئازاربەخشەكانی مێژووی سوریا و وڵاتانی دراوسێ".
ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات:" هۆشداریشده‌دات له زیاتر په‌ره‌سه‌ندنه‌كان گەورە کە سوریا بۆ بازنەی توندوتیژیی و خزمەتكردن بە دوژمنانی ئاشتیی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و زیان بە ئاسایش و یەکڕیزیی وڵات دەگەیەنێت"
ده‌شڵێت:" بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانیی، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییە چالاکەکان دەکەن بەشداریی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی ڕاستەقینە بکەن، به‌ئامانجی چارەسەرێکی سیاسیی هەمەلایەنە”.
هه‌روه‌ك جه‌خت له :"دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێکی دادپەروەرانه بۆ لێپرسینەوە لە تاوانباران ده‌كاته‌وه‌و دانانی ڕێگاچاره‌یه‌كی ڕوون بۆ ئاشتەوایی نیشتمانیی به پێویستده‌زانێت بۆ دڵنیابوون لە مسۆگه‌ركردنی دادپەروەریی هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی ئاشتیی نیشتمانی گشتگیر".
داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش ده‌كات:" هەڵوێستی جددیتر و یەکلاکەرەوەتر بگرنەبەر و بڕیارنامەیەکی پابەندکەر بۆ وەستاندنی شه‌ڕ لە سەرتاسەری سوریا رابگه‌یه‌نن، هەروەها پشتیوانیی لە پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر‌و کاریگەر کە سەقامگیریی سیاسی مسۆگەر بکات و کۆتایی بە توندوتیژیی بهێنێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP