ئیداره‌ی خۆسه‌ر: هه‌مووان به‌شدار بن له‌ نوسینی دەستوری نوێی سوریا

کوردستان
21:26 - 2025-02-02



ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌حمه‌د شه‌رع، به‌ سه‌رۆكی كاتی سوریا، لەدەرەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی سوریا به‌ ناتەواو و نایاسایی ده‌زانێت و ده‌ڵێت، دەبێت دیمەشق هەڵەکەی ڕاستبکاتەوە.

سوریا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدارەی خۆسەر له‌ باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگه‌یاندووه‌:"هەر بڕیارێک لەدەرەوەی چوارچێوەی کۆنگره‌ی نیشتمانیی سوریاو بەبێ بەشداریی هێزە سیاسی و شۆڕشگێرو جەماوەرییەکان، ناتەواو و نایاساییه‌و ده‌بێت دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا له‌ دیمەشق ئەو هەڵەیە ڕاستبكه‌نه‌وه‌"

 هه‌روه‌ك ڕەخنەی لەو جۆرە کۆبونەوانەش گرتووه‌، بەتایبەت کەسانێک كه‌ لە لیستی تیرۆردان و دەستیان سووره‌ به‌ خوێنی گەلی سوریا، وەک ئەحمەد ئیحسان فەیاز هایس (ئەبو حاتم شەقرا)، ئەو تیرۆریستەی کە هەڤرین خەلەف، ئەمینداری گشتیی حزبی سوریای ئایندەی تیرۆركردووه‌، به‌شداربووه‌، هەروەها محەمەد جاسم کە بە (ئەبو عەمشە) ناسراوە و چەندین تاوانی دژی گەلی سوریا ئەنجامداوە بەتایبەتی لە عەفرین ئه‌وش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌. 
 
 دووپاتشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌:"ئەو بڕیارانەی لە دەرەوەی چوارچێوەی کۆنگرەی نەتەوەیی سوریا بەبێ بەشداریی هێزە سیاسی و شۆڕشگێڕەکان و خەڵک دەدرێن قبوڵ ناكرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ بەستنی کۆنگرەی دیالۆگ لە سوریا بەبێ پارتەکان یان قەوارەکانی سوریا بێ‌ به‌شبكرێن، چارەسەری گونجاوە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی ناسەقامگیریی سوریا، چونکە وەدەرنانی حزبێک یان ڕێکخراوێک دەبێتە هۆی بەدینەهێنانی ئامانجەکانی شۆڕش و دۆخێکی هاوشێوەی دەسەڵاتی پێشوو دروستدەکات".
 
 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP