محەمەد شیاع سودانى پێشوازى لە قوباد تاڵەبانى کرد

کوردستان
22:11 - 2025-02-03

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند" لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆمان کرد لەبارەی دواگۆڕانکارییەکان و رێکارەکانی چارەسەرکردنی ریشەیی گرفتە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کە لە ئێستادا هەنگاوی زۆر باش نراوە لەلایەن هەردوو حکومەتەوە بۆ چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشەکە.


قوباد تاڵەبانی وتیشى: باسی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانمان کرد و بەڕێز سودانی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان و تەواوکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە گۆڕانکارییە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و چۆنییەتی پاراستنی ئاسایشی عێراق لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو جەختمان کردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP