وه‌زاره‌تی دارایی: سبه‌ینێ‌ ده‌ست به‌داشه‌كردنی مووچه‌ ده‌كرێت

ئابوری
17:41 - 2025-02-04

 
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،  سبەینێ‌ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 1/ی کانوونی دووەمی 2025 دەکرێت.  

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كه‌  ئه‌مڕۆ ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌:"دوای تەواوبونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەموویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەینێ‌ چوار شەممە ٥ ی شوباتی ٢٠٢٥، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت. "

راشیگه‌یاندووه‌:"لەچەند کاتژمێری داهاتودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت. "                                            

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP