کارۆلین لیڤیت، سکرتێری رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەم کاتەدا بەڵێنی نەداوە بە ناردنی هێز بۆ غەززە، بەڵام وەکو بەشێک لە پلانەکەی ترەمپ، بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەو کەرتەو چۆڵکردنی لە دانیشتوانی فەڵەستینی، بەدووری نەزانی لە ئایندەدا هێزی سەربازی بنێرن بۆ ئەو کەرتە.
ئەوەشی پشتڕاستکردەوە، کە ئەمریکا بە پارەدان بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی غەززەدا ناکات، ئەم وتەیەی کۆشکی سپیش رۆژێک دوای ئەوە دێت، کە ترەمپ پێشنیازی کرد، پاش چۆڵکردنی لە دانیشتووان، وڵاتەکەی کۆنترۆڵی کەرتی غەززە بکات.
سکرتێرەکەی کۆشکی سپی راشیگەیاند، بەبێ ئەوەی هاوکاریی دارایی بکەن، ئەوان لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچەکە کاردەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP