فه‌رمانده‌یی
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، كوژرانی 3 گه‌وره تیرۆرستی تاقمی تیرۆرستی داعش له
سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین راگه‌یاند، كه یه‌كێكیان به‌ناو والی كه‌ركوكه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" كه له‌و بۆردومانه‌ی
به فڕۆكه‌ی ئێف 16 له كانونی دووه‌می 2025 ئه‌نجانمدراو حه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆرستانی
له ناوچه‌ی زه‌رگه‌ی سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كرده ئامانج، له‌نێو ئه‌و حه‌شارگه‌یه
مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیرۆرستانی تێدابووه."
روونشیكردووه‌ته‌وه كه:" دوای شیكاریی و
پشتراستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بۆ ته‌رمه‌كان كه ژماره‌یان 7 ته‌رم بوو، ده‌ركه‌وت
3 له‌و ته‌رمانه، ته‌رمی 3 فه‌رمانده‌ی باڵای تیرۆرستانی داعش بوون"
ئه‌و سێ
تیرۆرسته‌ش، بریتین له ../1 گه‌وره تیرۆرست( ده‌حام محه‌مه‌د علێوی) ناسراو به
(ئه‌بو سه‌عید ده‌ندوشی) كه به‌ناو والی كه‌ركوك بووه‌و به‌رسه له ئه‌نجامدانی
چه‌ندین تاوانی تیرۆرستی و كوشتنی هاووڵاتییانی بێ تاوان
2/گه‌وره تیرۆرست شه‌حازه عه‌لاوی صاڵح،
ناسراو به (ئه‌بو عیسا) به‌رپرسی ناوچه‌ی حه‌مرین داعش بوو.
3/گه‌وره تیرۆرست
باسم ره‌بیع به‌توش كه یه‌كێك بووه له تیرۆرسته گرنگه‌كانی تاقمی داعش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP