هه‌سه‌ده‌ چوار سه‌ربازی توركیا ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان
21:13 - 2025-02-09



ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) چوار سەربازی توركیای لە رۆژئاوای فورات ده‌ستگیركردووە كە دزەیان كردوەتە ئەو ناوچەیە.

 دەشڵێت، "پێشتر گروپە چەكدارەكان 10 ئەندامی هەسەدەیان لە مەنبەج ئازادکردوە دوای ئەوەی بڕی پێنج هەزار دۆلاریان بۆ هەر یەكێكیان وەرگرتوە".

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات چوار سەربازی توركیایان لە بەرەی گوندی قەرەقۆزاك بە دیل گرتوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات دزەیان كردوەتە بەرەی رۆژئاوای دەریاچەی فورات لەناوچەی "كێڵگەی سەرۆك" لە بەرەی پردی قەرەقۆزاك، ئەو چوار سەربازەیان بەدیل گرتوەو تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە 4ی ئەم مانگەدا، گروپە چەكدارەكانی سوپای نیشتمانی کە (لایەنگری توركیان) 10 ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە مەنبەج ئازادکرد، دوای ئەوەی بڕی پێنج هەزار دۆلاریان بۆ هەر ئەندامێکیان وەرگرتوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر فەرهاد شامی، بەرپرسی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ئاشكرای كردبوو، کە ژمارەیەك سەربازی توركیایان بەدیل گرتوەو بەمزوانە دانپێدانەكانیان بڵاودەكەنەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP