وەزارەتی بازرگانی عێراق
بۆ پاراستنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان،
پێداویستی پاککردنەوە و چادر بۆ سایلۆکان دابین دەکات، ئەگەری زیادکردنی
ئەو بڕە گەنمەش هەیە کە لە پلانی کشتوکاڵی ساڵدا بڕیاری وەرگرتنی لەسەر دراوە.
بەگوێرەی پلانی کشتوکاڵی
عێراق، ئەمساڵ پشکی هەرێمی کوردستان بە 400 هەزار تۆن دیاریکراوە، ناوەڕاستی مانگی
داهاتووش وەکو دوایین وادە بۆ ڕووپێوی زەوی سەرجەم پارێزگاکان دیاریکراوە.
ساڵانە وەزارەتی بازرگانی
عێراق، دەرمان و پێداویستی سایلۆکانی خۆی دابین دەکات، بەبێ ئەوەی پشکی هەرێمی
کوردستان دابین بکات، جگە لەوەش بەهۆی وشکەساڵییەوە بڕیاری کەمکردنەوەی قەبارەی گەنمی
لە سایلۆکان داوە. پاریش لە کۆی ملیۆنێک و 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان،
تەنیا 700 هەزار تۆن لەلایەن حکومەتی عێراق وەرگیرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP