ئەمرۆ دووشەممە بەئامادەبوونی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا و حاکم موسی راوێژکاری شێخ جەعفەر شێخ موستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خەڵات بەسەر (٧٨)خێزان و وارسی شەهیدانی یەکێتی لەپارێزگای نەینەوا دابەشکرا
لە مەراسیمەکەدا ئاراس محەمەد ئاغا رایگەیاند : یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەمیشە خۆی بە خزمەتكاری كەسوكاری شەهیدان زانیوە و كەمتەرخەم نابێت لە ئاستیاندا ، چونكە هەموو دەستكەوتەكانی ئەمڕۆ بەرهەمی خوێنی شەهیدان و بەرهەمی كەسوكاری شەهیدانە ، بۆیە پێویستە ئاوڕی جددی لە ژیان و گوزەرانیان بدرێتەوە.
لە مەراسیمەکدا سوپاسی گەرمی شێخ جەعفەر شێخ موستەفای کرد و تاکیدی لە وە کردوە کە بەهەموو توانایان هەوڵی زیاتر خزمەتی خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان دەدەن بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بۆیان دابینبکەین و بگەن بەهەموو داواکاری و مافەکانیان .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP