بڕیارە 24ی ئەم مانگە ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی
گشتیی دانیشتوانی عیراق ڕابگەیەنرێت و وەزیری پلاندانانی عیراق-یش دەڵێت: کۆی گشتی
ژمارەی دانیشتووان 46 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانانی عیراق ئاشکرایکرد: ژمارەی
دانیشتوانی عیراق گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 122 هەزار کەس و بەپێی سەرژمێرییەکە ڕێژەی
نێر لە مێ زیاترە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕووى دابەشکردنی دانیشتووانەوە،
دانیشتوانی شارەکان نزیکەی دوو لەسەر سێی کۆی دانیشتووانی وڵات پێکدەهێنن، هاوکات ڕێژەی
گەشەی ساڵانەی دانیشتووان گەیشتووەتە %2.53
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP