بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری بی بی سی بەریتانی، نزیکەی
200بۆمبی نەتەقیوی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم لە گۆڕەپانێکی یاریکردنی منداڵاندان
دۆزراوەتەوە.
بی بی سی ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆمبە نەتەقیوەکان مێژووەکەیان بۆ سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم
دەگەڕێتەوە لە ژێر گۆڕەپانێکی یاری منداڵان لە باکووری ئینگلتەرا دۆزراونەتەوە.
باس لەوەشکراوە: پێدەچێت ناوچەکە وەک شوێنی راهێنانی پاسەوانی
ناوخۆ بەکارهاتبێت و تەقەمەنییەکە لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم لە ساڵی 1945دا
شاردرابێتەوە.
ئەنجومەنی شارەکە، رایگەیاندووە، "
بیرکردنەوە لەوەی منداڵەکانمان لەو باخچەیەدا یارییان کردووە، ترسناکە"
لە ئێستادا ئەو پارکە بەشێکی زۆری پاککراوەتەوە،
چونکە ئەگەری زۆر هەیە بۆمبی تریشی تێدابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP