شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لەرۆژی جیهانی ژناندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"ژنانی عیراق بەدرێژایی زیاتر لەسەدەیەک تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی ماف و ئازادییەکانیان، بەجۆشەوە مێژووی عیراقیان نەخشاند سەرباری ئەو ئاستەنگانەی بەلای ئێمەوە نامۆ نین، چونکە پێشتریش تێمانپەڕاندووە و ڕووبەڕوویان دەبینەوە".
دەقی پەیامەکە:
لەرۆژی جیهانیی ژناندا، پابەندبوونمان بە کارکردن لەپێناو پێشخستن و بەدیهێنانی یەکسانی نێوان هەردوو رەگەز، دووپات دەکەینەوە.
ژنانی عیراق بەدرێژایی زیاتر لەسەدەیەک تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی ماف و ئازادییەکانیان، بەجۆشەوە مێژووی عیراقیان نەخشاند سەرباری ئەو ئاستەنگانەی بەلای ئێمەوە نامۆ نین، چونکە پێشتریش تێمانپەڕاندووە و ڕووبەڕوویان دەبینەوە.
ئەمڕۆش بە پەرۆشەوە میراتی ژنانمان شکۆمەند دەکەین لە ڕێی مسۆگەرکردنی دواڕۆژێک کە تێیدا هەموو ژنێک دەرفەتی شایستەی پێ بدرێت، لەم پێناوەشدا هەموو جۆرە خاو و خلیچییەک بەرپەرچ دەدەینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP