بەگوێرەی خەمڵاندنەکانى رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان،
بنیادنانەوەی غەززە بە لانیکەمەوە 53 ملیار و 143 ملیۆن دۆلاری پێویستە، لەو
ژمارەیەش 20 ملیار و 568 ملیۆن دۆلارى بۆ سێ ساڵى سەرەتایە.
نەتەوەیەکگرتووەکان داوایکردووە بۆ دەستپێکردن بە
ئاوەدانکردنەوەی غەززە چوارچێوەیەکی سیاسیی و ئەمنیی دابنرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت
هەنگاوەکانی بوژانەوە و دووبارە بنیادنانەوە دەستپێبکات.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە
یەکگرتووەکان لە راپۆرتی دووبارە بنیادنانەوەی غەززەدا دەڵێت، هەڵسەنگاندنی کاتی
ئاماژەیەکی پێشوەختە دەدات بۆ قەبارەی گەورەی پێداویستییەکانی بوژانەوەو
ئاوەدانکردنەوەى غەززە.
وتیشى، "لە قۆناغێکداین ناتوانین بگەڕێینەوە
بۆ مردن و وێرانکاریی زیاتر".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP