بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا دووپات لە پێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرایەوە لەپێناو کاراترکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی لەناوچەکەدا .
دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان لەکۆبوونەوەکەدا ، بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ کراو سەرۆک بافڵ پەرۆشی یەکێتیی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لە سووریا تەئکیدکردەوە و رایگەیاند پاراستنی مافی هەموونەتەوەو پێکهاتەکان بە تایبەت کورد و بەشداربوونیان لە بڕیارو بنیادناوەی سووریای نوێ زامنی سەقامگیری دەبێت و هەر هەوڵێکیش لەدەرەوەی ئەم ئامانجە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات بۆیە ئەرکی هەموولایەکە پشتگیری پاراستنی ناوچەکەو سەرخستنی هەوڵەکان بێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری نیشتمانیی لەوبارەیەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP