ئەمڕۆ 61مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
دەستپێدەکات و تا 16ی مانگ، بەردەوام دەبێت و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیش
بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراوە.
جارێکی دیکە کۆنفرانسەکە دەبێتە سەکۆیەکی دیار بۆ
مشتومڕی ئاست بەرز لەسەر گەورەترین ئاڵنگارییەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنی سەردەمی.
بڕیارە لە سەردانەکەیدا سەرۆک بافڵ چەندین
کۆبوونەوە و دیداری سیاسی و دیپلۆماسی لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵای وڵاتان و
سەرکردەی سیاسی، سەربازی، ئەمنی و ئابووری هەبێت.
بەرنامەی سەرەکی کۆنفرانسەکە بە گرنگیدان بە ئاڵەنگاری
ئەمنی جیهانی وەک حوکمڕانی جیهانی، خۆڕاگری دیموکراسی و ئاسایشی کەشوهەوا دەست
پێدەکات. ڕۆژی شەممە، گفتوگۆ لەسەر دۆخی نەزمی نێودەوڵەتی و ململانێ و قەیرانە
ناوچەییەکان لە بەرنامەی کاردایە. یەکشەممەش کۆنفرانسەکە بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی
ئەوروپا لە جیهاندا کۆتایی دێت.
ساڵانی پێشوو، کۆنفرانسی ئاسایشی میوشن لە سێ بەش
پێکدێت: جگە لەو بەرنامە سەرەکییەی لەلایەن کۆنفراسەکەوە بەڕێوەدەبرێت، نزیکەی 200
بۆنەی لاوەکی رەسمی و دەیان بۆنەی گشتی دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP