حەماس داوای دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست دەکات

جیهان
17:44 - 2025-02-14


سەرەڕای ئەو ئاڵۆزییانە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس داوای کرد دەستبەجێ گفتوگۆ لەسەر قۆناغی دووەمی رێککەوتنی ئاگربەست دەستپێ بکات و ئیسرائیلیش بە بەرپرسیاری هەر دواکەوتنێک دەزانێت.
تاهیر نونو، راوێژکاری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە،  لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ناوبژیوانان جەختمان کردووەتەوە، دەبێت ئیسرائیل بە هێنانی خانووی گەڕۆک و خێمە و سووتەمەنی پابەند بێت و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیش بۆ هاوڵاتییانی مەدەنی دابین بکات.
نونو ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو خشتە کاتییەی لەسەری رێککەوتوون، بزووتنەوەکە پابەندە بە بەڵێنەکانی، بەو مەرجەی ئیسرائیل پابەند بێت بەڕێگەدان بە هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان.
مانگی رابردوو، ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لەسەر رێکەوتنی ئاگربەستی غەزە رێکەوتن، کە خۆی لە سێ قۆناغ دەبینێتەوە و قۆناغی یەکەمی بەرەو کۆتایی دەچێت و بڕیارە، ئەگەر پێشهاتی نەخوازراو روونەدات، قۆناغەکانی دیکەشی دەستپێکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP